بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: پەسەند کرانی و ڕاگەیاندنی گەورەترین شارۆچکەی پیشەیی پارێزگا لە شاری دیواندەرە هەنگاوێکی زۆر گەورە لە بواری گەشەی تایبەتمەندییەکانی ئابووری، بەرهەمهێنان و هەلی کارە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا لە شاری دوایندەرە داخوازی سەرمایەدانەری 200 ملیۆن دۆلاری هەیە کە ئەگەر کردەیی بکرێتەوە دەتوانێت لە بواری بەرهەمهێنان و هەلی کاردا گۆڕاناکری زۆر دروست بکات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: سەلامەتی ئیدارەی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دوو ڕوانگەی گرینگی دەوڵەت لە کوردستانە و ئەو بابەتە گرینگە بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت.
زارعی کووشا لە تەرخان کردنی 125 ملیار تمەن بۆ خێرا کردنەوەی بەرز کردنەوەی ئاستی پاڵاوگەی زێڕابی سنە هەواڵی دا و وتی: چاوەڕوانی دەکرێت ئەو گەڵاڵە لە خێراترین کاتدا تەواو بکرێت.
Your Comment